لاکازێت یانه‌یه‌کی گه‌وره‌ی ره‌تکردوه‌ته‌وه‌ به‌ر له‌ په‌یوه‌ندیکردن به‌ ئارسناڵ

یاریگا-ئه‌لیکساندر لاکازێت هێرشبه‌ری یانه‌ی ئارسناڵ ده‌ڵێت  پاریس سان جێرمانی ره‌تکردووه‌ته‌وه‌ پێش ئه‌وه‌ی رووبکاته‌ له‌نده‌ن له‌ لیۆنه‌وه‌.

هاوینی رابردوو لاکازێت فه‌ڕه‌نسای به‌ره‌و ئارسناڵ جێهێشت به‌رامبه‌ر ٥٧.٢ ملیۆن پاوه‌ند  و ئه‌مڕۆش ئاشکرایکرد پێش په‌یوه‌ندیکردن به‌ یانه‌ نوێیه‌که‌ی  له‌ گفتوگۆدابووه‌ له‌گه‌ل پاریس

ناوبراو وتی “گفتوگۆمان له‌گه‌ڵ پاریس هه‌بوو، به‌ڵام ئه‌وه‌ یانه‌یه‌ نه‌بوو که‌ ده‌مویست یاری بۆ بکه‌م چونکه‌ له‌ فه‌ڕه‌نسا ته‌نها ده‌مه‌وێت یاری بۆ لیۆن ئه‌نجام بده‌م. باوه‌ڕم به‌وه‌ش هه‌یه‌ له‌گه‌ڵ ئارسناڵ ده‌توانم ناسناو ببه‌مه‌وه‌ جا پریمه‌رلیگ بێت یاخود یۆرۆپا لیگ”.

هێرشبه‌ره‌ فه‌ڕه‌نسییه‌که‌ ئه‌وه‌ی نه‌شارده‌وه‌ ره‌نگه‌ له‌ پاریس زیاتر گه‌شه‌ی کردایه‌ به‌هۆی هه‌بوونی ئه‌ستێره‌ی زۆر له‌و یانه‌یه‌دا.

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

سەرنووسەری ماڵپەری یاریگا

Leave A Reply