ڕۆبن گاڵتە بە کارلۆ ئەنچیلۆتی دەکات

یاریگا

لە تازەترین کاردانەوەی بەرانبەر دوورخستنەوەی کارلۆ ئەنچیلۆتی ڕاهێنەری پێشووی یانەی بایەڕن میونشین، ئاران رۆین یاریزانی هۆڵەندی یانەکە گاڵتەی بە ڕاهێنەرە ئیتالییەکە کرد و ڕەخنەی توندی لێ گرت.

ڕۆژنامەی (میترۆ)ی بەریتانی بڵاویکردوەتەوە کە ڕۆبن گاڵتەی بە شێوازی مەشقەکانی کارلۆ ئەنچیلۆتی کردوە و گوتوویەتی کە مەشقەکانی کوڕەکەی لەو قوتابخانەی مەشقی تۆپی پێی لێ وەردەگرێت زۆر لە مەشق و ڕاهێنانەکانی کارلۆ ئەنچیلۆتی باشترە، پێشتریش فیلیپ لام و چاپی ئالۆنسۆ لەسەر شێوازی مەشقەکانی ئەنچیلۆتی سکاڵایان لە لای دەستەی کارگێڕی تۆمار کردبوو، بەڵام هیچ سوودێکی نەبوو.

ئاشکرایە کە کارلۆ ئەنچیلۆتی دوای شکستە گەورەکەی یانەکەی باڤاریا بەرانبەر پاریس سان جێرمان بە ئەنجامی 3-0 بە فەرمی لە یانەکە دوو خرایەوە و ئێستاش بە شێوەیەکی کاتی (ویلی سانیۆل) ئەستێرەی پێشووی یانەکە پۆستی ڕاهێنەرایەتی یانەکەی وەرگرتوە.

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply