بالۆتێلی یاریزانانی یانەکەی ڕیسوا دەکات

یاریگا

دۆڕاندنی یانەی نیس لە نێو یاریگای خۆی بە ئەنجامی 2-4 بەرانبەر یانەی مارسیلیا ، ماریۆ بالۆتێلی یەکجار تووڕە کردوە.

ڕۆژنامەی (میرۆر)ی ئینگلیزی چەندین وێنەی جیاجیای بالۆتێلی بڵاوکردوەتەوە کە لە دوای هافتایمی یەکەم چەند تووڕە دەرکەوتوە و چۆن یاریزانانی یانەکەی بە قسەی ناشیرین ریسوا کردوە، دوای ئەوەی یانەی نیس بە ئەنجامی 2-0 پێش کەوت بەڵام دواتر لە ماوەی 10 خولەکدا یانەی ماڕسیلیا توانی 3 گۆڵی یەک بەدوای یەک تۆمار بکات، بەپێێ ڕۆژنامەکە بالۆتێلی کاتێک لەگەڵ یاریزانان بەرەو ژووری خۆگۆڕین دەچوون بە دەنگی بەرزەوە بە هاوڕێیانی گوتوە “نەفرەتتان لێ بێت” ئەوە وەک تووڕە بوونێک لەسەر ڕووداوە دراماتیکییەکەی گێمی یەکەمی یارییەکە کە لە کۆتاییدا 2-4 بۆ بەرژەوەندی ماڕسیلیا تەواو بوو.

ئاشکرایە کە بالۆتێلی لەگەڵ یانەی نیس لە سەرەتا 7 یاری لیگ یەکی فەرنسا توانیویەتی 6 گۆڵ تۆمار بکات و لەم وەرزە و وەرزی ڕابردووش وەک یاریزانێکی کاریگەر لە یانەکە دەرکەوتوە و هەروەها لە ماوەی ڕابردوو هیچ کێشەیەکی دروست نەکردوە و ژیرانە لە نێو یانەکە و کاتی یارییەکان هەڵسوکەوتی کردوە.

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply