بایەڕن میونشین گفتوگۆی لەگەڵ شوێنگرەوەی فەرمی ئەنچیلۆتی دەستپێکرد

یاریگا

بارودۆخی یانەی بایەڕن میونشینی ئەڵمانی ڕۆژ دوای ڕۆژ بەرەو خراپتر دەڕوات، بە تایبەتی دوای یەکسانبوون بەرانبەر هێرتا بەرلین بە ئەنجامی 2-2 ، بە پێی ڕۆژنامەیەکی ئەڵمانی بایەڕن گفتوگۆی فەرمی لەگەڵ شوێنگرەوەی ئەنچیلۆتی دەستپێکردوە.

ڕۆژنامەی (بێلد)ی ئەڵمانی ئاشکرای کردوە ە (ویلی سانیۆل) ڕاهێنەری ئێستای بایەیرن بەشێویەکی کاتی ئەو ئەرکەی وەرگرتوە و کارگێڕی یانەی باڤاری گفتوگۆی لەگەڵ (تۆماس تۆخێل)ی ڕاهێنەری پێشووی بڕوسیا دۆڕتمۆند دەستپێکردوە بۆ ئەوەی ئەرکی ڕاهێنەرایەتی یانەکە وەربگرێت و لەو تەنگژەی ڕووبەڕووی یانەی بایەڕن بووتەوە ڕزگاری بکات، ڕۆژنامەکە ئاشکرای دەکات کە تۆخێل گرنگترین پاڵێوراوە بۆ ئەوەی شوێنی ئەنچیلۆتی بگرێتەوە.

ئاشکرایە کە تۆخێل پار ساڵ وێرای بردنەوەی جامی ئەڵمانیا بەهۆی چەند ناکۆکییەک وازی لە یانەی دۆڕتمۆند هینا، لە کاتێکدا ئەنچیلۆتی بەهۆی خراپی ئەنجامەکانی لە پۆستەکەی وەک راهێنەری بایەڕم میونشن دوور خرایەوە.

 

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply