ئالیگری ڕەخنە لە سیستەمی ڤیدیۆی نێو یاریگاکان دەگرێت

یاریگا

جارێکی دیکە ماکسیمیلیانۆ ئالیگری، ڕاهێنەری یانەی یۆڤێنتۆس ڕەخنەی لە سیستەمەی ڤیدیۆی نێو یاریگان گرت، دوای ئەوەی لە یاری ئەتلانتا بە هۆی ئەو سیستەمە گۆڵێکی یانەکەی ڕەت کرایەوە.

ئالیگری لەم بارەیەوە، بە تۆڕی هەواڵی (میدیا ئیست بریمیۆم)ی ڕاگەیاند” بە شێوەیەکی تەواو دژی بەکارهێنانی ئەو تەکنەلۆجیایە نیم، بەڵام پێم وایە نابێت ناوبژیوان بۆ هەموو شتێک پشتی پێ ببەستێت، هەندێک حاڵەتی وەک هەژمار کردنی لێدانی سزا و یان بەر دەسکەوتنی تۆپ بە دەستی یاریزان و هەژمار کردنی فولەکان پێویستی بە تەکنەلۆجیا نییە ئەوە کاری ناوبژیوانە بەڵام هەندێک حاڵەت هەن وەک پەڕینەوەی تۆپ لە هێڵی گۆڵ و گۆڵێ ئۆسایدی گوماناوی و ئەو جۆرە حاڵەتانەی قورسە ناوبژیوانی کۆنتڕۆڵی بکات، ئەو کات دەکرێ پەنا بۆ تەکەنەلۆجیا ببەین نەک بۆ هەموو حاڵەتێک.

ئاشکرایە کە لە یارییەکەی دوێنێی یۆڤێنتۆس بەرانبەر ئاتلانتا کە بە ئەنجامی 2-2 کۆتاییهات، بەهۆی بەکار هێنانی تەکەنەلۆجیای ڤیدیۆی نێو یاریگا گۆڵێکی یانەی یۆڤێنتۆس ڕەت کرایەوە، ئەمەش راهێنەری یۆڤێنتۆسی دوای یارییەکە تووڕە کرد.

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply