وێنەیەکی نێیمار و کاڤانی لێکدانەوەی جیاجیای بۆ دەکرێت

یاریگا

سەرەڕای ئەوەی دوێنێ نێیمار دوو گۆڵی بە لێدانێکی ڕاستەوخۆ و لێدانێکی سزا بەرانبەر بۆردۆ تۆمار کرد، بەڵام بەگوێرەی لێکدانەوەی میدیاکان تا ئیستا کێشەی نێوان نێیمار و کاڤانی کۆتایی پێ نەهاتوە.

لەم ڕوەوە لە یارییەکەی دوێنێ بەرانبەر بۆردۆ کە بەئەنجامی 6-2 بۆ بەرژەوەندی پاریس کۆتایی پێ هات، وێنەگرەکان وێنەیەکی نێیمار و کاڤانییان گرت دوای لێدانی سزاکەی نێیمار و کە تێیدا هەردوو یاریزانەکە باوەشیان بەک داوە و کاڤانی ڕووی لە زوومی کامێراکان کردوە و چاوەکانی تووڕەیی و ناڕەزایی تەواوی لێ بەدی دەکرێت، ئەوەش وا لێکدانەوەی بۆ کراوە کە تا کاڤانی لە بارودۆخەکە ڕازی نییە بەوەی وەکو بڕیار دراوە جێبەجێ کردنی لێدانە ڕاستەوخۆکان بە نۆرە لە نێوان دوو یاریزانەکە جێ بەجێ بکرێت، لە هەمان کاتدا هەندێک کەسی دیکە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان پێیان وایە کە ئەو سەیر کردنە تووڕەیەی کاڤانی وەڵامێکی میدیاکانە کە کێشەی نێوان ئەو نێیماریان بەو شێوەیە گەورە کرد.

لە کۆتاییدا هەر سەبارەت بەو کێشەیە مارکینۆس، بەرگریکاری بەڕازیلی یانەی پاریس ئاشکرای کردوە کە کێشەکە بە تەواوی چارەسەر کراوە و بە نۆرە نێوان هەردوو یاریزانەکە لێدانە ڕاستەوخۆکان جێبەجێ دەکرێت.

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply