فالکاو پێشەنگی گۆڵکارانی ئەوروپا بەرانبەر مێسی قایمتر دەکات

یاریگا

درەوشانەوەی (ڕادامێل فالکاو) ئەستێرەی هێڵی هیرشبردنی یانەی مۆناکۆی فەرنسی و هەڵبژاردەی کۆلۆمبیا بەردەوامە، ئەو یاریزانە دوای یارییەکەی دوێنێ شەو بەرانبەر مۆنتیپلێ توانی جارێکی دیکە توانا گەورەکانی خۆی بسەلمێنێت.

فالکاو کە دوێنێ توانی تاکە گۆڵی یانەکەی بەرانبەر مۆنتیپلێ تۆمار بکات، ژمارەی گۆڵکەکانی لە 8 گەڕی سەرەتای خولی لیگ یەکی فەرنسی بۆ 12 گۆڵ بەرزکردەوە، بەمەش جیاوازی لەگەڵ لیۆنێل مێسی، بۆ 3 گۆڵ بەرز کردوەتەوە، هەروەها پێشبینی دەکرێت نێیمار و کاڤانی لە یانەی پاریس سان جێرمان بچنە نێو ڕکابەرییەکانی باشترین گۆڵکاری ئەوروپا کە پێ دەچێت بەهۆی ئەو سەرەتا بەهێزەی گۆڵکارە ناسراوەکان گڕوتینێکی زۆر بەخۆیەوە ببینێت و ڕکابەری زۆر بەهێز بێت، هەروەها پێشبینی دەکرێت ڕۆنالدۆ، بچێتە لیستی گۆڵکاران دوای ئەو سەرەتا خراپەی لە یارییەکانی لیگا بەهۆی سزاکانی فیدڕاسیۆنی ئیسپانیا و گۆڵ نەکردنی لەو چەند یارییەی بەشداری کردوە، ڕووبەڕووی بوەوە.

ئەو ژمارانەی سەرکەوتنی فالکاو بەسەر مێسی دەسەلمێنێت ئەوەیە کە فالکاو لەو یارییانەدا لە هەر 55 خولەکێک توانیویەتی گۆڵێک تۆمار بکات، لەکاتێکدا مێسی بۆ تۆمار کردنی گۆڵێک پێویستی بە زیاتر لە 60 خولەک هەبووە.

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply