بێکهام بەرگری لە کارلۆ ئەنچیلۆتی دەکات

یاریگا

 

لە تازەترین لێدوانی رۆژنامەوانیدا، دێڤید بێکهام، ئەستێرەی پێشووی شەیتانە سوورەکان و ریاڵ مەدرید بەرگری لە کارلۆ ئەنچیلۆتی ڕاهێنەری لادراوی یانەی بایەڕن میونشنی ئەڵمانی کرد.

بێکهام، لە ئیتاڵیا بە رۆژنامەنوسانی گوت” بە بۆچوونی من کارلۆ باشترین ڕاهێنەرە، من زۆر خۆشم دەوێ و ڕێزی لێ دەگرم، پێم وایە ئەو لە ماوەی داهاتوو دەتوانێت جارێکی دیکە ڕێچکەی سەرکەوتنەکان بگرێتەوە دەست، دڵنیام ئەو بارودۆخی باش دەبێت، ئەو تا ئێستاش یەکێکە لە باشترین ڕاهێنەرانی جیهان، بۆ منیش هەمیشە باسم کردوە باشترینە، دواتر بێکهام باسی یادەوەرییەکانی لە یانەی ئای سی میلان کرد و گوتی “کاتێکی خۆش بوو کە یاریم بۆ یەکێک لە باشترین یانەکانی جیهان دەکردئەو یانەیە جەماوەرێکی زۆر نایابی هەیە.

ئاشکرایە کە بێکهام بە درێژایی چیانی وەرزشی جگە لە یاری کردنی لە مان یۆنایتد و ڕیاڵ مەدرید یاری بۆ یانەی میلان و پاریس سان جیرمان و لۆس ئانجلس گالاکسی ئەمەریکی یاری کردوە و لە ساڵی 2013 بە فەرمی وازی لە یاریکردن هێناوە.

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply