بە ڤیدیۆ و بە وێنە ڕۆناڵدۆ وێنەی ئۆتۆمبێلە تازە گران بەهاکەی بڵاودەکاتەوە

یاریگا

هەوەسی کریستیانۆ ڕۆنالدۆ بۆ ئۆتۆمبێلە گرانبەها و خێراکان کۆتایی نایەت، ئەو جارە ئەستێرە پورتوگالییەکە ئۆتۆمبێلێکی زۆر گران بەهای کڕیوە و وێنەکەشی بە ڤیدیۆوە لە پەیجی تایبەتی خۆی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکردوەتەوە.

لەم بارەیەوە رۆناڵدۆ لە هەژماری تایبەتی خۆی لە (ئینێستاگرام) ڕایگەیاندوە کە ئۆتۆمبێلێکی جۆری (بوگاتی تیشیرۆن)ی بە بری 2 ملیۆن و 900 هەزار دۆلاری ئەمەریکی کڕیوە، بە پێی زانیارییەکان ئەو ئۆتۆمبێلە کە زۆر خیرایە هێزی 1500 ئەسپی هەیە و خێراییەکەی دەگاتە 420 کلم لە یەک سەعاتدا.

ئەوەش ڤیدیۆ وێنەی ئۆتۆمبێلە تازەکەی ڕۆنالدۆ..

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply