وادەی گەڕانەوەی پۆگبا دیاری دەکرێت

یاریگا

Pol Pogba

Pol Pogba


پۆل پۆگبا، ناوەراستکاری فەڕەنسی مانچێستەریونایتد کە نزیکەی 16 رۆژە بە هۆی پێکان لە یاریگاکان دوورکەوتۆتەوە، پێدەچێت کە ناوەراستی مانگی 11 جارێکی دیکە دەست بە یاریکردن بکاتەوە.

رۆژنامەی Telegraphـی بریتانیا ئاشکرایکردووە کە ناوەراستکاری فەڕەنسی دوای ئەو پێکانەی کە لە یاری یانەکەی بەرامبەر بازل لە چامپیۆنزلیگ تووشی بووە، تا ئێستا نەیتوانیوە لە هیچ یارییەکی شەیتانە سوورەکان بەشداری بکات و چاوەروان دەکرێت کە یاری یانەکەی بەرامبەر چێڵسی لە پرێمەرلیگ بەشداری نەکات.

سەرچاوەکە ئەوەشی بڵاوکردۆتەوە کە پۆگبا دەستی بە راهێنانەکانی کردۆتەوە و پێدەچێت کە ناوەراستی مانگی یازدەی داهاتوو لە یاری بەرامبەر نیوکاسل بگەڕێتەوە یاریگاکان.

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply