36 ساڵە یانەکانی ئەڵمانیا وەک ئەم هەفتەیان بەسەر نەهاتووە

یاریگا

Bayer Munich

Bayer Munich


یانەکانی ئەڵمانیا هەفتەیەکی شوومیان بەرێکرد و شەش یانەی بەشدار لە خولە ئەوروپیەکان تەواویان تووشی دۆران بوون و مێژوویەکی نوێیان تۆمار کرد.

سەرەتای ئەم هەفتەیە بوو کە بورووسیادۆرتمۆند لە چامپیۆنزلیگ بەرامبەر ریال مەدرید تووشی دۆڕان بوو، دواتر بایرن میونشن بەرامبەر پاریس سانجێرمان تووشی دۆڕانێکی دیکە بوون، ئەمجارەیان لایبزیگ بوو کە ئەوانیش لە چامپیۆنزلیگ تووشی دۆران بوون و ئەمە کۆتایی شەوە شومەکە نەبوو و لە یۆرۆپالیگیش هەر یەک لە یانەکانی کۆلن، هێرتابەرلین و هۆفێنهایم تووشی دۆڕان بوون.

بەم شێوەیە یانەکانی ئەڵمانیا مێژوویەکی خراپیان لە خولە ئەوروپیەکان تۆمار کرد و دوای 36 ساڵ یانەکانی ئەم وڵاتە گشتیان لە یەک هەفتەی چاپیۆنزلیگ تووشی دۆڕان بوون.

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply