ئاگوێرۆ بە هۆکارێکی سەیر هەشت هەفتە ناتوانێت یاری بکات

یاریگا

Sergio Agüero

Sergio Agüero


سێرخیۆ ئاگویرۆ، هێرشبەری ئارجانتینی مانچێستەرسیتی بۆ بینینی کۆنسێرتی گۆرانی بێژێکی کۆلۆمبئ گەشتی هۆلەندای کرد و لە شاری ئامستردام تاکسیەکەی تووشی رووداوی هاتووچۆ دەبێت و ئەو یاریزانەش تووشی پێکانێکی سەخت دەبێت.

پێگەی وەرزی جیهانی Goal بڵاویکردۆتەوە کە گۆڵکاری ئارجانتینی بە هۆی ئەو رووداوەی کە تووشی بووە، بووەتە هۆکاری ئەوەی کە پەراسووەکی بشکێت و بەم هۆیەوەش نزیکەی شەش بۆ هەشت هەفتە لە یاریگاکان دوور دەکەوێتەوە. ئاگوێرۆ بۆ بینینی کۆنسێرتی گۆرانیبێژی کۆلۆمبی مالوما گەشتی شاری ئامستردامی هۆلەندای کردبوو.

بەم هۆیەوە ئاگوێرۆ ناتوانێت لە یارییەکانی داهاتووی یانەکەی و هەڵبژاردەی وڵاتەکەی یاری بکات، بە تایبەت دوو یاری داهاتووی هەڵبژاردەکەی لە پالاوتنەکانی مۆندیالی ٢٠١٨ـی رووسیا.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply