بێجگە لە ئانچێلۆتی هەشت کەسی دیکەش دوورخرانەوە

یاریگا

Ancelloti

Ancelloti


دوای دوورخستنەوەی کارلۆ ئانچێلۆتی لە پۆستی راهێنەرایەتی بایرن میونشنی ئەڵمانیا، تەواوی ستافی راهێنەرانی یانەکەش پێویستە ریزەکانی ئەو یانەیە واز لە پۆستەکانیان بهێنن.

پێگەی وەرزشی ESPN بڵاویکردەوە کە لە دوای دوورخستنەوەی راهێنەری ئیتاڵی باڤارییان، هەشت کەسی دیکەش کە لە ستافی ئەو یانەیەن پۆستەکانیان جێهێشتوون و ئەوانیش بریتین لە هەر یەک لە داڤید ئانچێلۆتی کە کورەکەیەتی و یاریدەری بووە، مینۆ فۆلکۆ زاواکەی کە ئەویش شارەزا لە خواردنی یاریزانان بووە، جحڤانی مائۆری راهێنەری جەستەیی و فرانچێسکۆ مائۆری شارەزا لە تواناکانی یاریزانان.

ئانچێلۆتی دوای شکستە چاوەروانەکەی یانەکەی لە چامپیۆنزلیگ بەرامبەر پاریس سانجێرمان و هەروەها ئەنجامە لاوازەکانی ئەم وەرزەی بۆندیزلیگا بووە هۆی دوورخستنەوەی لە پۆستەکەی.

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply