فەرمی؛ ئاسینسیۆ گرێبەستەکەی درێژ کردەوە

Marco Asensio

Marco Asensio

یاریگا
مارکۆ ئاسینسیۆ، هێرشبەری لاوی ئیسپانی ریال مەدریدی ئەم ولاتە ئەمرۆ بە فەرمی گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەکەیدا درێژ کردەوە.

پێگەی فەرمی شاهانەکان لە بەیاننامەیەکی فەرمیدا بڵاویکردۆتەوە کە لەگەڵ یاریزانی لاوی یانەکەیان گەیشتنە رێکەوتن لەسەر درێژ کردنەوەی گرێبەستەکەی و ئەمرۆ ئەم پرۆژەیە تا ساڵی ٢٠٢٣ درێژ کرایەوە و کۆتایی بە هەموو ئەو دەنگۆیانە هێنرا کە باسیان لە جیابونەوەی ئەو یاریزانەیان دەکرد.

هەرچەندە تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر نرخی ئەم گرێبەستە ئاشکرا نەکراوە، بەڵام چەند سەرجاوەیەکی نزیک لەو یانەیە بڵاوییان کردۆتەوە کە مەرجی هەلوەشاندنەوەی ئەم گرێبەستە ٥٠٠ ملیۆن یۆرۆیە.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply