تۆرێس باسی مۆراتا دەکات

یاریگا

لە تازەترین لێدوانی رۆژنامەوانیدا (فرنادندۆ تۆریس) هێرشبەری پێشووی ئاتلەتیکۆ مەدرید و یانەی چێلسی لەندەنی باسی ئالڤارۆ مۆراتای هێرشبەری تازەی یانەی بلووزی کرد.

تۆرێس سەبارەت بە مۆراتا بە ڕۆژنامەی (میترۆ)ی ئینگلیزی گوت”بەر لەوەی مۆراتا پەیوەندی بە یارییەکانی یانەی چێلسی بکات و یاری فەرمی ئەنجام بدات، بە مۆراتام گوت هەر ئامۆژگارییەک یان پرسیارێکت هەبێت لەسەر یارودۆخی یانەکە و شێوەی یاری کردنی یانەکە و چەند کارێک بۆ ئەوەی بە زووترین کات لەگەڵ پرێمەرلیگ بگونجێی من ئامادەم درێغیت بۆ ناکەم، بەڵام ئێستا لەگەڵ دەستپێکی پرێمەرلیگ و یارییەکانی چامپیۆنزلیگ، دەبینم کە مۆراتا بە تەواوی خۆی گونجاندوە و هیچ پێویستی بە کەس نییە، ئەو ئێستا یاریزانی سەرەکییە و گۆڵکاری یانەکەیە و لە زۆربەی یارییەکانیش گۆڵ تۆمار دەکات، چێلسی دەبێت شانازی بکات کە یەکێک لە باشترین هیرشبەرانی ئەوروپا لە یانەکە یاری دەکات.

ئاشکرایە کە تۆرێس لە سالانی نێوان 2011 تاکو 2015 لەگەڵ یانەی بلووز یاری کردوە و چەندین دەستکەوتی گرنگیشی لەگەڵ یانەکە دەستبەرکردوە.

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply