سێریا ئه‌ی پله‌ی سێیه‌می له‌ بۆندزلیگا وه‌رگرته‌وه‌

یاریگا – ئه‌مرۆ پێنج شه‌ممه‌، پاش ته‌واوبوونی یاریه‌كانی گه‌ڕی دووه‌می چامپیۆنزلیگ، یه‌كتێتی تۆپی پێی ئه‌وروپا (وێفا) نوێترین ریزبه‌ندی به‌هێزترین خوله‌كانی ئه‌وروپای بڵاوكرده‌وه‌ و خولی ئیتاڵی پێش خولی ئه‌ڵمانی كه‌وت.

به‌هۆی ئه‌نجامه‌ باشه‌كانی یانه‌كانی ئیتاڵیا له‌ هه‌ردوو پاڵه‌وانێتی چامپیۆنزلیگ و یۆرۆپالیگدا و ئه‌نجامه‌ خراپه‌كانی یانه‌كانی ئه‌ڵمانیا له‌و دوو پاڵه‌وانێتیه‌دا. سێریا ئه‌ی پله‌ی سێیه‌می له‌ بۆندزلیگا وه‌رگرته‌وه‌.

هه‌ر 3 نوێنه‌ره‌كه‌ی ئیتاڵیا له‌ چامپیۆنولیگ (ناپۆلی، رۆما، یوڤێنتوس) له‌ گه‌ڕی دووه‌مدا سه‌ركه‌وتنیان به‌ده‌ستهێنا، به‌ڵام هه‌ر 3 نوێنه‌ره‌كه‌ی ئه‌ڵمانیا (بروسیا دۆرتمۆند، بایرن مونیخ، لایبزیچ) تووشی شكست هاتن.

هه‌ر 3 نوێنه‌ره‌كه‌ی ئیتاڵیا (ئه‌ته‌لانتا، لازیۆ، میلان) له‌ گه‌ڕی ییه‌كه‌می ۆرۆپالیگدا سه‌ركه‌وتنیان به‌ده‌ستهێنا، به‌ڵام هه‌ر 3 نوێنه‌ره‌كه‌ی ئه‌ڵمانیا (هۆفینهام، كۆڵن، هێرتا به‌رلین) له‌ گه‌ڕی یه‌كه‌مدا، ته‌نها 1 خاڵیان به‌ده‌ستهێنا. كۆی خاڵه‌كانی سێریا ئه‌ی بوو به‌ (64.082) خاڵ و بۆندزلیگاش بوو به‌ (63.998) خاڵ، به‌مه‌ش خولی ئیتاڵی پله‌ی سێیه‌می له‌ خولی ئه‌ڵمانی وه‌رگرته‌وه‌.

ریزبه‌ندیه‌كه‌ش به‌م شێوه‌یه‌ی لای خواره‌وه‌یه‌:-

1- لالیگا (92.712) خاڵ.

2- پریمه‌رلیگ (66.034) خاڵ.

3- سێریا ئه‌ی (64.082) خاڵ.

4- بۆندزلیگا (63.998) خاڵ.

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply