یاریگا – كاتژمێر (9:45) خولەكی ئەمشەو بە كاتی هەرێمی كوردستان، لە دووه‌مین گه‌ڕی قۆناغی كۆمه‌ڵه‌كانی چامپیۆنزلیگدا، یانەی پاریس سان جێرمانی فه‌ره‌نسی لە نێو یاریگای (باخچه‌ی شازاده‌كان)ی تایبەت بە خۆی، میوانداری یانەی بایرن مونیخی ئه‌ڵمانی دەكات. ئێمە وەك هەمیشە لە ماڵپەڕی یاریگانێت گرنگترین ئامارەكانی هەردوو یانەكە پێش ڕوبەڕوبونەوەكەی ئەمشەویان بڵاودەكەینەوە:-
1- ڕوبهڕوبونهوهكهی ئه‌مشه‌ویان، حهوتهمین یاری نێوان پاریس سان جێرمان و بایرن مونیخه له چامپیۆنزلیگدا، پاریسیه‌كان 4 یارین بردۆته‌وه و باڤاریهكانیش 2 یاری.
2- دوایین ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی نێوان پاریس سان جێرمان و بایرن مونیخ ده‌گه‌ڕیته‌وه بۆ قۆناغی كۆمه‌ڵه‌كانی وه‌رزی 2000-2001 چامپیۆنزلیگ، له‌و وه‌رزه‌دا باڤاریهكان بوون به پاڵه‌وانی ئه‌وروپا.
3- پاریس سان جێرمان له دوایین 4 وه‌رزی ڕابردودا گه‌یشتۆته قۆناغی هه‌شته‌می چامپیۆنزلیگ، له هه‌ر 4 جارهكهیشدا له‌م قۆناغه‌دا ماڵئاوایی كردووه.
4- پاریس سان جێرمان له دوایین 43 یاری نێو یاریگای خۆی له پاڵه‌وانێتیه ئه‌وروپیه‌كاندا، ته‌نها 1 یاری دۆراندووه، ئه‌ویش له به‌رامبه‌ر به‌رشه‌لۆنه له مانگی 4 ساڵی 2015، 27 یاری بردۆته‌وه و له 15 یاریشدا یه‌كسان بووه.
5- پاریس سان جێرمان هیچ یاریه‌كی له نێو یاریگای باخچه‌ی شازاده‌كان له به‌رامبه‌ر یانه ئه‌ڵمانیه‌كان له چامپیۆنزلیگدا نه‌دۆراندووه، 5 بردنه‌وه و 1 یه‌كسان بوونی به‌ده‌ست هێناوه.
6- بایرن مونیخ له دوایین 8 یاری ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆی له چامپیۆنزلیگدا، ته‌نها 2 یاری بردۆته‌وه، له 4 یاریدا دۆراوه و له 2 یاریشدا یه‌كسان بووه.
7- جولیان دراكسهری یاریزانی پاریس سان جێرمان 10 جار له دژی بایرن مونیخ له خول و جامی ئه‌ڵمانی یاریكردووه، ته‌نها له 1 یاریدا تیپه‌كه‌ی براوه بووه، له 8 یاریدا دۆراوه و له 1 یاریشدا یه‌كسان.
8- دوایین ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی بایرن مونیخ له‌گه‌ڵ یانه فه‌ره‌نسیه‌كان له چامپیۆنزلیگدا، له‌گه‌ڵ یانه‌ی لیل بووه له قۆناغی كۆمه‌ڵه‌كانی وه‌رزی 2012-2013، كه یانه باڤاریه‌كه یاری یه‌كه‌می به ئه‌نجامی 1-0 بردۆته‌وه و یاری دووه‌میش به ئه‌نجامی 6-1.
9- پاریس سان جێرمان له نێو یاریگای خۆی له قۆناغی كۆمه‌ڵه‌كانی چامپیۆنزلیگی وه‌رزی رابردودا، ته‌نها 5 خاڵی به‌ده‌ستهێنابوو، 1 بردنه‌وه و 2 یه‌كسان بوون.