ئه‌نشڵۆتی : لێڤاندۆڤێسکی له‌ بایه‌رن واز له‌ یاریکردن ده‌هێنێت

یاریگا-کارلۆ ئه‌نشلۆتی ده‌ڵێت  رۆبه‌رت لێڤاندۆڤێسکی ریزه‌کانی  بایه‌رن میونشن جێناهێڵێت و لێره‌ واز له‌ یاریکردن ده‌هێنێت.

له‌ کۆتایی وه‌رزی رابردوودا  لێڤاندۆڤێسکی ره‌خنه‌ی له‌ یانه‌که‌ی گرت که‌ هاوکاریان نه‌کردووه‌ ببێته‌ گۆڵکاری بۆندزلیگا ، پاشانیش له‌م وه‌رزه‌دا جارێکیتر ره‌خنه‌ی له‌ سیاسه‌تی گواستنه‌وه‌ی یانه‌که‌ی گرت و ئه‌وه‌ش به‌ڕێوبه‌رانی بایه‌رنی توڕه‌کرد و داوای سزادرانی کرد.

له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی رووداوه‌کان ئه‌گه‌ری رۆیشتنی ئه‌و یاریزانه‌یان به‌هێزترکردبوو به‌ڵام کارلۆ ئه‌مڕۆ وتی “لێڤاندۆڤێسکی چوار ساڵ گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ بایه‌رن ماوه‌، دوای ئه‌وه‌ش لێره‌ ده‌بێت و له‌ بایه‌رن واز له‌ یاری ده‌هێنێت”.

ریاڵ مه‌درید و بارسێلۆنا له‌ دیارترین ئه‌و یانانه‌ن که‌ خوازیاری گۆڵکاره‌ به‌تواناکه‌ن.

ئه‌مشه‌و بایه‌رن و لێڤا روبه‌رووی پاریس سان جێرمان ده‌بنه‌وه‌ له‌ یاری لوتکه‌ی خولی پاڵه‌وانه‌کاندا.

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

سەرنووسەری ماڵپەری یاریگا

Leave A Reply