ئالێگری ئامۆژگاری هه‌یه‌ بۆ هیگواین

یاریگا-ماسیمیلیانۆ ئالێگری پشتیوانی خۆی بۆ گۆنزالۆ هیگواین راگه‌یاند پاش ئاسته‌ خراپه‌که‌ی له‌م وه‌رزه‌دا.

هیگواینی گۆڵکاری وه‌رزی رابردووی یوڤێنتۆس تا ئێستا هیچ گۆڵێکی بۆ یانه‌که‌ی تۆمارنه‌کردووه‌ و به‌شێک له‌ هانده‌ران داوای دوورخستنه‌وه‌ی ده‌که‌ن. به‌ڵام ئالێگری پێش یاری خولی پاڵه‌وانه‌کان به‌رامبه‌ر ئۆڵیمپیاکۆس وتی “هیگواین کێشه‌ نیه‌ بۆ ئێمه‌، کاتێک کێشه‌بوو که‌ یاری نه‌کردایه‌ به‌ڵام بژارده‌ی زۆرمان هه‌یه‌ له‌ هێڵی پێشه‌وه‌ و ئاساییه‌ گۆڕانکاریان پێ بکرێت. هیگواین ته‌نیا پێویستی به‌وه‌یه‌ هێمن بێت و ئاستی خۆی بدۆزێته‌وه‌ قسه‌م له‌گه‌ڵ کردووه‌ و ئه‌و باشه‌ به‌ڵام  ده‌بێت ئه‌رێنی بیربکاته‌وه‌ و ته‌نیا ئه‌وه‌ بکات که‌ ده‌توانێت نه‌ زیاتر و نه‌ که‌متر”.

ئالێگری وتیشی ئه‌مشه‌و هیگواین له‌سه‌ر کورسی یه‌ده‌گ بێت.

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

سەرنووسەری ماڵپەری یاریگا

Leave A Reply