چاڤی مێسی چێژ لە یاری کردن بۆ هەڵبژاردەی ئارجەنتین وەرناگرێت

یاریگا

چاڤی هێرناندێز، ئەفسانەی پێشووی یانەی بارسێلۆنا و هەڵبژاردەی ئیسپانیا باسی مێسی و بۆچوونەکانی لەسەر هەلبژاردە پاڵێوراوەکان بۆ بردنەوەی مۆندیالی ڕووسیا کرد.

لەم بارەیەوە یاریزانی ئێستای یانەی سەدی قەتەری بە کەناڵی (TyC Sports) گوت ” مۆندیال بە بێ هەڵبژاردەی ئارجەنیتن هیچ تامی نابێت، من متمانەم هەیە ئەوان بتوانن لە کۆتاییدا بۆ مۆندیال سەرکەون، ئەوان لە زۆر بەبە پەلەن بۆ سەرکەوتن هەروەها فشارێکی زۆریان لەسەرە، بەلام لەکۆتاییدا ئەوان سەردەکەون و شان بەشانی ئیسپانیا و بەڕازیل و ئەڵمانیا بەهێزترین پاڵێوراو دەبن بۆ ئەوەی یەکیان مۆندیالی ڕووسیا بباتەوە.

دەربارەی لیۆنێل مێسی لەگەڵ هەڵبژاردەی ئارجەنتین چاڤی گوتی “مۆندیال چۆن دەبێت و میسی تێیدا یاری نەکات، یاریزانانی ئارجەنتین هەمیشە ڕووبەڕووی فشار و ڕەخنەی گەلێک زۆر دەبنەوە هەر چەندە من وەک دەبینم ئاستی یاریزانان خراپ نەبووە، کێشە لەوەیە هاندەرانی ئەو هەڵبژاردەیە سەبرییان نییە، بۆیە زۆر جار ئێمە هەست دەکەین مێسی هیچ چێژێک لە یارییەکانی هەڵبژاردەکەی وڵاتەکەی وەرناگرێت، من تێی دەگەم شتێکی ناخۆشە کە لەگەڵ یانەیەک هەموو شتێک بەدەست بهێنێت و لەگەڵ یانەکەت دەستکەوتت نەبێت، منیش بەو بارودۆخە تێپەڕبوومە.

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply