قسەکانی کاڤانی بۆ نێیمار لە ژووری خۆگۆڕینی یاریزانان ئاشکرا کرا

یاریگا

دوای تێپەڕبوونی هەفتەیەک لەسەر ڕووداوی مشت ومڕەکەی نێوان نێیمار و کاڤانی لەسەر جێبەجێکردنی لێدانێکی سزا لە یاری لیۆن، ڕۆژنامەیەک قسەکانی کاڤانی لە ژووری خۆگۆڕینی یاریزانان دوای یارییەکە بۆ نێیمار ئاشکرا دەکات.

ڕۆژنامەی(ئالباییس)ی ئیسپانی بڵاویکردوەتەوە کە کاڤانی دوای یارییەکە بە تووڕەیی بە نێیماری گوتوە ” تۆ کێی، دەترسم خۆت بە لیۆنێل مێسی هەژمار بکەی؟” دواتر هەردوویاریزانەکە هەڵدەچن و تووڕەدەبن و بۆ یەک دێن، بەڵام هەردوو یاریزانی بەڕازیلی یانەکە ماڕکینۆس و تیاگۆ سیلڤا دێنە ناوبژی و هەردوو یاریزانە لە یەک دوور دەخەنەوە، بەپێی ڕۆژنامەکە دیار نییە کە کاڤانی قسەکانی وەک گاڵتەیەک بە نێیمار گوتوە یان قسەی جیدی و قسەی نێو دڵێ خۆی بووە.

لەکۆتاییدا رۆژنامەکە ئاماژەی کردوە کە تا ئەو ساتە نێوان دوو یاریزانە باش نییە و هەر ئەوەش هۆکاری یاری نەکردنی نێیمار بوو، کاتێک ڕووبەڕووی یانەی مۆنبیلێ بووەوە و یارییەکەش 0-0 کۆتایی پێ هات.

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply