ئاندریا ئه‌نێلی ڕاگیرا!

ئاندریا ئه‌نێلی سه‌رۆكی یانه‌ی یوڤێنتوس

یاریگا – ئه‌مڕۆ دوو شه‌ممه‌ یه‌كێتی تۆپی پێی ئیتاڵیا ڕایگه‌یاند، كه‌وا ئاندریا ئه‌نێلی سه‌رۆكی یانه‌ی یوڤێنتوس بۆ ماوه‌ی 1 ساڵ ڕاگیراوه‌.

له‌ ڕاگه‌یاندنه‌كه‌ی یه‌كێتی تۆپی پێی ئیتاڵیادا هاتووه‌: ئاندریا ئه‌نێلی سه‌رۆكی یانه‌ی یوڤێنتوس بۆ ماوه‌ی 1 ساڵ له‌ چالاكی وه‌رزشی تۆپی پێ ڕاگیرا، پاش تێوه‌گلانی له‌ فرۆشتنی بلیتی یاریه‌كان به‌ نرخێكی هه‌رزان به‌ گروپی مافیای (ندرانگیتا) له‌ هه‌رێمی كالابریا.

هه‌روه‌ها له‌ ڕاگه‌یاندنه‌كه‌دا هاتووه‌:  ئه‌نێلی به‌ بڕی 20 هه‌زار یۆرۆ سزا دراوه‌ و یانه‌ی یوڤێنتوسیش به‌ بڕی 300 هه‌زار یۆرۆ، له‌گه‌ڵ ڕاگیران و سزادانی 3 به‌رپرسی خانمه‌ پیره‌كه‌.

جێی باسه‌، ئاندریا ئه‌نێلی له‌ ساڵی (2010)ه‌وه‌ سه‌رۆكی یانه‌ی یوڤێنتوسه‌  و له‌مساڵیشدا وه‌ك سه‌رۆكی ده‌سته‌ی یانه‌كانی ئه‌وروپا هه‌ڵبژێردرا.

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply