گرێبەستی نێیمار کێشەیەکی گەورە بۆ یانەکەی و چەند ئەستێرەیەک دروست دەکات

یاریگا

وا دیارە گرێبەستە گەورەکەی نێیمار کە بەبری 222ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە پاریس سان جێرمان کرد، وا بە ئاسانی کۆتایی پێ نایەت و کاردانەوەی زۆری لێ دەکەوێتەوە.

ڕۆژنامەی (ئالبایس)ی ئیسپانی لەم بارەیەوە ئاشکرای کردوە کە بەم دواییە فیدراسۆنی تۆپی پێی ئەوروپا بە فشاری یانەکانی ڕیاڵ و یۆڤێنتۆس و بایەڕن میوشنین لەسەر شکاندنی یاساکانی یاری خاوێن هەڕەشەی لە یانەی پاریس سان جیرمان کردوە، کە ئەگەر لەو یاسایە لابدات ئەوا بۆ وەرزی داهاتووی چامپیۆنزلیگ دوور دەخرێتەوە، ئەییمەش فشارێکی زۆری خستوەتە سەر یانەکەی ناسڕ خلێفی کە بەر لە تەواو بوونی میڕکاتۆی هاوینە هەوڵی فرۆشتنی 8 یاریزانی دا، بەڵام لە نێوان هەر یەکە لە (دی ماریا ، ماتویدی، دراکسلەر، بن عەرەفە ، لۆکاس مۆرا ، تیاگۆ سیلفا، ئۆرێ، باستۆری، تەنها سێریجی ئۆرێ و ماتویدی بە هەردوو یانەی تۆتنهام و یۆڤێنتۆس فرۆشران.

بەگوێرەی رۆژنامەکە یانەی پاریس بۆ چارەسەرکردنی کێشەکەی لەگەڵ یوفا دەیەوێت لە وادەی زستانەی گواستنەوەی یاریزانان هەوڵی فرۆشتنی ئەو یاریزانانە بداتەوە، ئەوەش وای کردوە یاریزانان بە تووڕەیی سەیری نێیمار و گرێبەستەکەی بکەن، ئەوان پێیان وایە کە یانەی پاریس لەبەر خاتری یەک یاریزان کۆمەڵێک یاریزانی باش دەکات بە قوربانی، بەپێی هەواڵەکەش تەنها دانی ئالڤیش پشتگیری لە نێیمار دەکات.

ئاشکرایە کە نێیمار دوای شکاندنی گرێبەستەکەی بە بری 222 ملیۆن یۆرۆ لە یانەی بارسێلۆنا پەیوەندی بەیانەی پاریس سان جیرمان کرد، ئەو گرێبەستەش لەو ساتەوە تائ یستاش هەرایەکی گەورەی لە هەموو جیهان نایەوە.

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply