کاڤانی بۆ جێهێشتنی لێدانە سزاکان بۆ نێیمار ئۆفەرێکی ناسڕ خلێفی ڕەت دەکاتەوە

یاریگا

بە گوێرەی ڕۆژنامەیەکی ئیسپانی (ئاندینسۆن کاڤانی) هێرشبەری یانەی پاریس سان جێرمان ئۆفەرێکی گەورەی ناسڕ خلێفی سەرۆکی یانەکەی بۆ چارەسەرکردنی کێشەکەی لەگەڵ نێیمار ڕەت کردوەتەوە.

ڕۆژنامەی (ئالبایس)ی ئیسپانی ئاماژەی کردوە کە ئۆفەرەکەی خلێفی بریتییە لە واز هێنانی کاڤانی لە لێدانە سزاکانی یانەکە بۆ نێیمار لەبەرامبەردا یەک ملیۆن یۆرۆ بخرێتە سەر مووچەکەی کە ئەو بڕە پارەیەش هەمان بەهای خەڵاتی براوەی نازناوەی گۆڵکاری خولی فەرەنسییە، بەڵام کاڤانی ئۆفەرەکەی خلێفی ڕەت کردوەتەوە و ڕایگەیاندوە کە هەڵوێستی ئەو پەیوەندی بە پارەوە نییە، ئەو تەنها بەلایەوە مایەی قبوول کردن نییە کە یاریزانێکی تازە بێت و بە ئارەزووی خۆی بارودۆخەکە بگۆڕێت، هەروەها گوتیشی کە ئەو 4 ساڵە لەو یانەیە یاری دەکات و بە دووەمین کاپتنی یانەکە دادەنرێت نابێت ئەوەی بەرانبەر بکرێت.

لە درێژەی هەواڵەکەی ڕۆژنامە ئیسپانییەکە هاتوە کە نێیمار بە هەواڵی ڕەتکردنەوەی ئۆفەرەکەی خلێفی لە لایەن کاڤانی زۆر تووڕەبووە و لەبەر ئەم هۆکارەش ئەگەری هەیە کاریگەری لەسەر بەشداربوونی لە یارییەکەی پاریس و بایەڕن هەبێت.

ئاشکرایە کە کێشەکەی نێیمار و کاڤانی لە یارییەکەی لیۆن لەسەر لێدانێکی سزا بوو بە مشتومڕیان و دیمەنەکەش بەهۆی پەخشی ڕاستەوخۆی یارییەکە هەرایەکی زۆری لە لایەن هەموو هەوادارانی وەزشی لە سەرتاپای جیهان نایەوە.

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply