ڕۆنالدۆ پەیامێک بۆ خانەوادەی منداڵێکی قوربانی بوومەلەرزەکەی مەکسیک دەنێرێت

یاریگا

کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ ئەستێرەی ڕیاڵ مەدرید و هەڵبژاردەی پورتوگال، پەیامێکی بۆ خانەوادەی ئەو منداڵە مەکسییە نارد کە سەرسامی خۆیەتی و لە بوومەلەرزەکەی مەکیسک گیانی لەدەستداوە.

لەم بارەیەوە ڕۆنالدۆ لە پەیجی تایبەتی خۆی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا، پەیامێکی بۆ خانەوادەی (سانتیاگۆ فلۆریس) ناردوە کە مندالێکی مەکسیکییە و یەکێکە لە هەوادارە سەرسەختەکانی کریستیانۆ ڕۆنالدۆ و بەهۆی بوومەلەرزەکەی مەکسیک و داڕمانی قوتابخانەکەیان لەگەڵ 19 منداڵی دیکە گیانی سپاردوە، ڕۆناڵدۆ لە پەیامەکەی درێسێکی خۆی کە ژمارە 7 ە بەرزکردوەتەوە و لە ژیرەوە نووسیویەتی ” لەوساتە ناخۆش و بە ئازارە بەشداری خەمی هەموو ئەو خانەوادانە دەکەم کە خۆشەویستەکانیان لەو ڕووداوە دڵتەزێنە لەدەست داوە.

لەکۆتایی پەیامەکەی ڕۆنالدۆ باسی مندالە مەکسیکییەکە دەکات و دەڵێت ” بۆ سانتیاگۆ هاندەرە سەرسەختەکەی من .. زۆر خۆشم دەوێی”، لە لایەکی دیکەوە بە پێی تازەترین هەواڵ سەبارەت بە منداڵە مەکسیکییەکە ڕۆژنامەکان بڵاویان کردوەتەوە کە خۆرخی مێندێز بریکاری کارەکانی رۆناڵدۆ لەسەر داوای یاریزانە پورتوگتالییەکە پەیوەندی بە خانەوادەی سانتیاگۆ کردوە، بێ ئەوەی ناوەڕۆکی قسەکان و دیدارەکان باس بکرێت”.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply