بڕیارەکان و گۆڕانگارییەکانی زێدان ئەستێرەکانی ڕیاڵ مەدرید نیگەران دەکات

یاریگا

ڕۆژنامەیەکی ئینگلیزی ڕەخنەی ڕاستەوخۆی لە هەندێک بڕیار و گۆڕانکارییەکانی ئەم دواییەی زێدان لە یارییەکانی ڕیاڵ مەدرید گرتوە و پێی وایە ئەو کارە کۆمکەلێک لە ئەستێرە گەورەکانی ڕیاڵ مەدریدی نیگەران کردوە.

ڕۆژنامەی (دەیلی ستار)ی ئینگلیزی ئاماژەی کردوە کە ڕۆنالدۆ و ڕامۆس و لۆکا مۆدڕیچ سەریان سوڕماوە لە گۆڕانکاریییەکانی زێدان لە دوا خولەکەکانی یاریدا و نازانن هۆکاری ئەو گۆڕانکارییە بێ سوودانەی زیزۆ لە دوایین خولەکەکان بۆچییە بۆچی لە شوێنی پێویست نییە ، بە پێی ڕۆژنامەکە ئەو حاڵەتە لە دوایین یاری بەرانبەر ئالاڤیس بە تەواوی دەرکەوت، بۆ نموونە هێنانە دەرەوەی (سیبایۆس) خاوەن دوو گۆڵی بردنەوەی ریال مەدرید لە دوایین 20 خولەکی یاری و هاتنە ژوورەوەی مایۆرال کە لە بری بەهێزکردنی ڕیزەکانی ڕیاڵ مەدرید گۆڕانکارییەکە شیرازەی یانەکەی تێکدا، هەروەها مانەوەی کارڤەخال لە نێو یاریگا وێرای ئەوەی ژانێکی زۆری لە ماسوولکەکان هەبوو، ئاماژەیەکن بۆ ئەوەی کە یانەکە بارودۆخێکی هەستیار و خراپ تێپەڕ دەبێت.

ئاشکرایە کە ریاڵ مەدرید لە 6 یاری سەرەتای لیگای ئیسپانیا 3 بردنەوەی لە دەرەوەی یاریگای خۆی تۆمار کردوە و لە 3 یاریش لە یاریگای بێرنابیۆ هیچ یارییەکی نەبردوەتەوە و لە یەک یاری دۆڕاوە و لە دوو یاریشدا یەکسانبووە.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر