یۆڤی و ناپۆلی پێکه‌وه‌ ریکۆردێکی مێژووییان تۆمارکرد

یاریگا-

یانه‌کانی یوڤێنتۆس و ناپۆلی درێژه‌یان به‌ ئاسته‌ به‌رزه‌که‌یاندا و جگه‌ له‌ کۆکردنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م خاڵه‌کان ریکۆردێکی مێژووییان تۆمارکرد.

هه‌ردوو یانه‌که‌  شه‌ش یاری سه‌ره‌تای ئه‌م وه‌رزه‌ی کالچیۆیان بردۆته‌وه‌،ئه‌وه‌ش یه‌که‌مجاره‌ رووده‌دات  که‌ دوو یانه‌ ته‌واوی یارییه‌کان ببه‌نه‌وه‌ تا هه‌فته‌ی شه‌شه‌م.

یۆڤی له‌ دێربی تۆرینۆدا به‌ ئه‌نجامی ٤-٠ سه‌رکه‌وتنی به‌ده‌ستهێنا له‌و یارییه‌ی جارێکی دیکه‌ پاوڵۆ دیباڵا ئاستێکی نایابی نیشاندا.

ناپۆلیش ٣-٢ له‌ سپاڵی میوانی تازه‌ی خوله‌که‌ی بردبووه‌وه‌ به‌ سه‌رکردایه‌تی درایس میرتینس.

 

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

سەرنووسەری ماڵپەری یاریگا

Leave A Reply