ئیمێرێ باسی بەشداری نەکردنی نێیمار لە یاری بەرانبەر بایەڕن میونشین دەکات

یاریگا

بەر لە چەند رۆژێک لە یاری لووتکەی گەڕی دووەمی چامپیۆنزلیگ نێوان پاریس سان جیرمان و بایەڕن میونشین، ڕاهێنەری یانە پاریسییەکە گومانی زۆر لەسەر بەشداری کردنی نێمار لەو یارییە گرنگە دروست کرد.

ڕۆژنامەی (لیکیب)ی فەرەنسی لەسەر زاری ئۆنای ئیمڕێ، ڕاهێنەری یانەی پاریس سان جێرمان ئاماژە دەکات کە نێیمار بەهۆی پێکان بەشداری لە یاری بەرانبەر مۆنبێلێ نەکرد کە بە ئەنجامی 0-0 کۆتایی هات، هەروەها تا ئیستاش بابەتی بەشداری کردنی لە یاری بەرانبەر بایەڕن میونشین لە گەڕی دووەمی چامپیۆنزلیگ یەکلایی نەکراوەتەوە، هەروەها ئێمرێ بە ڕۆژنامەکەی گوتوە” کات ماوە بۆ ئەوەی بتوانێت بەشداری بکات، سەیری بارودۆخەکە دەکەین گەر زانیمان کێشە نابێت ئەوا نێیمار لە یارییەکە بەشداری دەکات.

ئاشکرایە کە نێیمار لە یارییەکەی مۆنبێلێ بەشداری نەکرد، چەند ڕۆژنامەیەکی بیانیش لەم بارەیەوە ئاماژەیان کردبوو کە بەشداری نەکردنی یاریزانەکە ڕەنگە وەک سزایەک بێت بە هۆی کێشەی نێیمار و کاڤانی لەسەر جێبەجێ کردنی لێدانێکی سزا لەیارییەکەی لیۆن کاتێک ڕووداوەکە هەرایەکی گەورەی لە میدیاکانی جیهان نایەوە.

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply