شەیتانە سوورەکان بۆ بەدەستهێنانی ئەستێرەیەک ڕکابەری بارسێلۆنا دەکات

یاریگا

یانەی مانچێستەر یۆنایتد لە ئێستەدا بیر لە گرێبەست واژۆ کردن لەگەڵ ئەستێرەیەکی لاوی سێریا a دەکاتەوە کە لە هەمان کاتدا ئامانجی یانەی بارسێلۆنا و ریاڵ مەدریدیش دەبێت.

ڕۆژنامەی (میرۆر)ی ئینگلیزی ئاشکرای کردوە کە (جۆزێ مۆرینیۆ) ڕاهێنەری پورتوگالی یانەی شەیتانە سوورەکان (پاولۆ دیبالا)ی ئەستێرەی یۆڤێنتۆسی کردوەتە ئامانج و بە ینازە بۆ وادەی گواستنەوەی هاوینی داهاتوو بە توندی ڕکابەری بارسێلۆنا و یانەکانی دیکە بکات بۆ ئەوەی واژۆی یاریزانە لاوە ئارجەنتینییەکە بدەست بهێنێت و ریزەکانی پێ تۆکمە تر بکات، بە پێی ڕۆژنامەکە مانچێستەر یۆنایتد ئامادەیە بری 155 ملیۆن پاوەنی ئیستەرلینی بۆ هێنانی دیبالا سەرف بکات، بەمەش دەبێتە گرتنبەهاترین یاریزان لە مێژووی شەیتانە سوورەکان و یەکێک لە گرانبەهاترین یاریزانانی جیهانیش شان بەشانی نێیمار جۆنیۆر کە بە گرانبەهاترین یاریزانی جیهان هەژمار دەکرێت.

لە کۆتایی بابەتەکەی رۆژنامەکە هاتوە کە ئەوەی کارەکە ئاسان دەکات ئەوەیە کە پەیوەندی بەڕێوەبەری یانەی مان یۆنایتد لەگەڵ (پیپی مارۆتا)ی بەڕێوەبەری یۆڤێنتۆس زۆر بەهێزە بۆیە دەکرێت کارەکان وەک گرێبەستی پۆل پۆگبا بە ئاسانی تەواو بکرێت.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply