هۆکارێکی بەهێز رۆیشتنی مێسی لە بارسیلۆنا نزیک دەکاتەوە

یاریگا

ڕۆژنامەیەکی بەریتانی لە هەواڵێکدا ئاماژەی کردوە کە تا ئێستا مانەوەی (لیۆ مێسی) لە بارسێلۆنا مسۆگەر نییە و ئەگەری هەیە لەگەڵ ڕاپرسی کەتەلۆنیا و ڕاگەیاندنی دەوڵەت مێسی یانەکە بەجێ بهێڵێت.

ڕۆژنامەی (دەیلی ئێکسپرێس)ی بەریتانی بڵاویکردوەتەوە، کە ڕاگەیاندنی سەربەخۆیی کەتەلۆنیا و لە ئەگەری چوونە دەرەوەی بارسێلۆنا لە لیگای ئیسپانیا، ڕۆیشتنی مێسی لە یانەکە زۆر نزیک دەکاتەوە، هۆکارەکەشی نەبوونی ڕکابەری و گەرم و گوڕییە گەر کەتەلۆنیا خول بکرێتەوە، ڕۆژنامەکە ئاماژەی کردوە کە یانەی بارسێلۆنا بە ڕاشکاوانە پشتگیری لە ڕیفراندۆم و سەربەخۆیی هەرێمەکە دەکات، هەر ئەوەشە کە بەم دواییە بۆتە هۆکاری ئەوەی مێسی لە واژۆکردنی گرێبەستە تازەکەی سارد ببێتەوە و دوو دڵ بێت، ئەوەش پێچەوانەی قسەکانی سەرۆکی یانە کەتەلۆنییەکەیە کە پێشتر ڕایگەیاندبوو کە گرێبەستی مێسی تەواو کرایە و تەنها وێنەگرتن لە پێش میدیاکان و زوومی کامێراکان ماوە.

ئاشکرایە گرێبەستی مێسی لەگەڵ کۆتایی ئەم وەرزە لە گەڵ بارسێلۆنا تەواو دەبێت، بۆیە یانە کەتەلۆنیەکە هەوڵ دەدات بە زووترین کات گرێبەستی خاوەن پێنج تۆپی ئاڵتوونی باشترین یاریزانی جیهان بە زووترین کات تازە بکرێتەوە.

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply