بایەڕن میونشن بە تێکدانی گرێبەستی کۆتینیۆ تاوانبار دەکرێت

یاریکا

بە گوێرەی ڕاپۆرتی ڕۆژنامەیەکی ئەڵمانی یانەی بایەڕن میونشین بە یەکێک لە هۆکارەکانی تێکدانی گریبەستی ( فیلیب کۆتینیۆ)ی ئەستیرەی لیڤەرپول لە قەڵەم دراوە.

ڕۆژنامەی سپۆرت(بیلد)ی ئەڵمانی ئاماژەی کردوە کە تۆماس مۆلەری هێرشەبەری یانەکە ڕۆڵی سەرەکی لە پەک خستنی گرێبەستی کۆتینۆ لەگەڵ بارسێلۆنا گێڕاوە بەوەی کە ڕازی نەبوە بێتە لیڤەرپول وەک شوێنگرەوەی کۆتینیۆ یاری بکات، لەبەر ئەوەی لیڤەرپول تەنها بە هاتنی مۆلەر گلۆپی سەوزی بۆ بارسێلۆنا هەڵدەکرد، دوای ئەوەی ئەوەش ڕووی نەدا بارسێلۆنا پەنای بردە بەر عوسمان دیمبلی و گرێبەستێکی بە بەهای 105 ملیۆن یۆرۆ هەندێک تایبەتمەندی دارایی دیکە واژۆ کرد.

ڕۆژنامەکە لە درێژەی ڕاپۆرتەکەی بڵاویکردوەتەوە کە بایەرن میونشین بە نەخێر وەڵامی داواکاری لیڤەرپولی بۆ فرۆشتنی مۆلەر داوەتەوە، هەر لەبەر ئەم هۆکارەش یانە ئینگلیزییەکە بری 140 پاوەنی یانەی بارسیلۆنا بۆ دەستبەرداربوونی کۆتینیۆ ڕەت کردوتەوە.

ئاشکرایە کە کۆتینیۆ یارییەکانی لەگەڵ لیڤەرپول دەست پێکردوەتەوە و دوێنێ شەویش لە جامی ئینگلتەڕا بەرانبەر لیستەر سیتی بەشداری کرد و ئاستێکی باشی پێشکەش کرد بەڵام یانەکەی لە کۆتاییدا بە ئەنجامی 2-0 شکستیان خوراد.

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply