بارسێلۆنا له‌ زستاندا هیچ یاریزانێک بۆ جێگرتنه‌وه‌ی عوسمان ناکرێت

یاریگا-جۆسیپ بارتۆمیو سه‌رۆکی یانه‌ی بارسێلۆنا رایگه‌یاند هیچ پلانێکیان نیه‌ بۆ ئه‌وه‌ی له‌ گواستنه‌وه‌ی زستانه‌دا یاریزان بهێنن پاش پێککرانی عوسمان دێمبێلێ.

ئه‌ستێره‌ نوێیه‌که‌ی بارسا توشی پێکانێکی سه‌خت هات و پێویستی به‌ چه‌ند مانگێکه‌ بۆ گه‌ڕانه‌وه‌. بارتۆمیو بۆ TVE وتی “پلانمان نیه‌ بۆ هێنانی یاریزانی نوێ، ئه‌و له‌ زستاندا ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ و ئه‌وه‌ نیشانی هه‌مووان ده‌دات که‌ لێی چاوه‌ڕوان ده‌کرا”.

ئه‌م لێدوانه‌ی سه‌رۆکه‌که‌ له‌ کاتێکدایه‌ ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ هه‌بوو بارسا هه‌وڵی یاریزانی دیکه‌ بدات پاش شکستهێنانی له‌ گواستنه‌وه‌ی کۆتینهۆ له‌ بازاڕی هاوینه‌دا.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

سەرنووسەری ماڵپەری یاریگا

Leave A Reply