بەڕازیل پێشەنگی ڕیزبەندی فیفای بۆ هەڵبژاردەکان لە دەست دا

یاریگا

ئەمڕۆ تازەترین پۆلین کاری فیفا بۆ هەڵبژاردەکان دەرچوو، تێیدا چەندین گۆڕانکاری لە ڕیزبەندییەکە بەدی کراوە، کە گرنگترینیان دابەزینی هەڵبژاردەی بەڕازیلیە لە پێشەنگی ڕیزبەندییەکە بۆ بەرژەوەندی هەڵبژاردەیەکی ئەوروپی.

بەپێی ڕیزبەندییە تازەکەی فیفا کە ئەمڕۆ ڕاگەیەنرا، هەڵبژاردەی ئەڵمانیا بە کۆی 1606 خاڵ لە پلەی یەکەم هاتوە و لە کاتێکدا بەڕازیل لە پێشەنگ هاتە دووەمی ڕیزبەندی بە 1590 خاڵ، هەڵبژاردەی پورتوگالیش دوای سەرکەوتنەکانی ئەم دواییە لە پاڵاوتنەکانی مۆندیال بەکۆی 1386 خاڵ پلەی سێیەمی داگیر کرد.

ئەوەی خوارەوە ڕیزبەندی باشترین هەڵبژاردەکانی جیهانە کە تێیدا هەڵبژاردەی عیراقیش دوای ئەنجامە باشەکانی لە دوو یاری کۆتایی پاڵاوتنەکانی مۆندیال لە پلەی 102 هاتە پلەی 88 ی ڕیزبەندییە و 14 پلە سەرکەوت.

1- ئەڵمانیا 1606
2- بەڕازیل 1590
3- پورتوگال 1386
4-ئارجەنتین 1325
5-بەلجیکا 1265
6- پۆڵەندا 1250
7- سویسڕا 1210
8- فەرەنسا 1208
9- چیلی 1195
10- کۆلۆمبیا 1191
11- ئیسپانیا 1184
12- پیرۆ 1103
13- وێلز 1089
14- مەکسیک 1085
15- ئینگلتەڕا 1056

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply