نهێنی شەڕە قسەکەی کڵۆپ و ڕاهێنەری سڤیلیا ئاشکرا کرا

یاریگا

ڕۆژنامەیەکی ئینگلیزی هۆکاری مشت ومڕەکەی نێوان یۆرگین کلۆپ، ڕاهێنەری لیڤەرپول و (بێرێزۆ)ی ڕاهێنەری سڤیلیای ئیسپانی ئاشکرا کرد.

ڕۆژنامەی (میرۆر) ی ئینگلیزی ئاماژەی کردوە کە کێشەکە دوای یارییەکە ڕوویدا کاتێک کلۆپ بۆ تەوقە کردن چووە لای پێرێزۆ کە پێشتر بە کارتی سوور لە نێو یاریگا کرایە دەرەوە، دوای ئەوەی تۆپی یاری هەڵگرتەوە و بۆ چەند چرکەیەک لای خۆی هێشتیەوە، لەو کاتەش تەنها دەنگی کلۆپ بیسترا کە بە دەنگی بەرز بە ڕووی پێرێزۆ هاواری کردو گوتی “بۆچی وا بەرانبەر من دەکەی ، من چیم لە تۆ کردوە ، من هۆکاری دەرکردنی تۆ بەکارتی سوور نەبووم”، دواتر ناوبژیوان هەردوو راهێنەری لەیەک دوور کردەوە.

بەپێی رۆژنامەکە هۆکاری ئەو گرژی و ئاڵۆزییە بردنەوەیەکی پێشووتری یانەی سیڤیلیا بووە، کە لە ساڵی 2016 لەسەر بەرژەوەندی لیڤەرپول دوای بردنەوە بە ئەنجامی 3-1 جامی یۆرۆپالیگی بەدەست هێنابوو.

دوێنێ شەو لە دەستپێکی یارییەکانی چامپیۆنزلیگ لیگ هەردوو یانەی لیڤەرپول و سیڤیلیا لە یاریگای ئەنفیلد بە ئەنجامی 2-2 یەکسانبوون، لەو یارییە( فێرمینیۆ) یانەی لیڤەرپول پەناڵتیەکی لە کیس دا، ئەوەش کاریگەری لە ئەنجامی کۆتایی یارییەکە هەبوو.

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply