ئینتەر میلان پلانێک بۆ هێشتنەوەی ئیگاردی دادەنێت

یاریگا

یانەی ئینتەر میلان لە ترسی تەماعکاری یانە گەورەکانی ئەوروپا لەسەر ماورۆ ئیگاردی ئەستێرەی یانەکە دەیەوێت پلانێک بۆ هێشتنەوەی یاریزانەکە دابڕێژێت.

ڕۆژنامەی (زە صەن)ی ئینگلیزی لەم بارەیەوە ئاماژەی کردوە کە یانەی ئینتەرمیلان هەست دەکات کە چەندین یانەی گەورەی ئەوروپا چاوی بڕیوەتە ماورۆ ئیکاردی هێرشبەری یانەکە کە ئاستێکی نایاب پێشکەش دەکات، بۆیە یانە ئیتالییەکە بە نیازە جارێکی دیکە مەرجی شکاندنی گریبەستەکەی کە 190 ملیۆن پاوەن دەبێت بە پێی دوایین بەرز بکاتەوە بۆ ئەوەی ڕێگا لە تەماعکاری هەردوو یانەی مانچستەر یۆنایتد و ئارسناڵ بگرێت.

ئاشکرایە کە یانەی ئینتەر پێشتر مەرجی شکاندنی گرێبەستەکەی ئیگاردی لە 100 ملیۆن پاوەن بۆ 190 ملیۆن بەرزکردەوە ئەم جارەش بەهۆی بەرزبوونەوەی خەیالی نرخی یاریزانان دەیەوێت بری پارەی ئەو مەرجە زیاتر بکات.

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply