وادەی دوورکەوتنەوەی پۆل پۆگبا ڕاگەیەنرا

یاریگا

دوا بەدوای ئەوەی (پۆل پۆگبا) ناوەڕستکاری یانەی مانچێستەریۆنایتد لە یاری بەرانبەر بازل تووشی پێکان، پشکنینە پزیشکییەکان جۆری پێکانەکە و وادەی دوورکەوتنەوەی یاریزانەکەیان دەرخست.

ڕۆژنامەی (دەیلی ستار)ی ئینگلیزی ئاشکرای کردوە کە بە پێی پشکنینە سەرەتاییەکان دەرکەوتوە کە پۆگبا پێکانەکەی سووک نیە و گومانی هەڵزڕانی چەند ماسوولکەیەکی لی دەکرێت بۆیە پشکنینی پێشکەوتوو تری بۆ دەکرێت و پێشبینی دەکرێت بۆ ماوەی مانگێک لە یارییەکان دوور بکەوێتەوە.

پێشتر جۆزێ مۆرینیۆ، ڕایگەیاندبوو کە پێکانەکەی پۆگبا لە ماسوولکەکانە و ئەگەری هەیە بۆ چەند هەفتەیەک یاریزانەکە لە یارییەکان داببڕێت.

ئاشکرایە کە پۆگبا لە خولەکی 18 ی یاری شەیتانە سوورەکان بەرانبەر بازل بەهۆی پێکانەوە یاریگای جێهێشت و مەروان ڤیلایینی شوێنەکەی گرت و توانی یەکەمین گۆڵی یارییەکە تۆمار بکات، کە تێیدا مانچێستەر یۆنایتد بە ئەنجامی 3-0 سەرکەوتنی تۆمار کرد.

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply