مۆرینیۆ بە قسەیەک کریستیانۆ ڕۆنالدۆ تووڕە دەکات

یاریگا

وا دیارە لێدوانەکەی جۆزێ مۆرینیۆ، راهێنەری یانەی مانچێستەر یۆنایتد سەبارەت بە باشترین یاریزان کە لە ژێر دەستی ئەو یاری کردبێت، کریستیانۆ ڕۆنالدۆی هێرشبەری ڕیاڵ مەدریدی تووڕە کردوە.

ڕۆژنامەی (دەیلی ئێکسپرێس)ی ئینگلیزی بڵاویکردوەتەوە، کە مۆرینیۆ لە دوایین لێدوانی ئاماژەی کردوە کە (نیمایا ماتیچ) ناوەڕاستکاری یانەکەی باشترین یاریزان بووە، کە تا ئێستا بە درێژایی ژیانی وەرزشی سەرپەرشتی کردبێت، ئەو لێدوانە بەپێی ڕۆژنامەکە و ڕاپۆرتی چەند رۆژنامەیەکی ئیسپانی ڕۆنالدۆی نیگەران و تووڕە کردوە، لەبەر ئەوەی سپێشەڵ وەن وێرای ئەوەی کاتیک یاریزانەکە لە لووتکە بوە بەڵام ناوی ئەوی نەهێناوە و فەرامۆشی کردوە.

ئاشکرایە کە رۆناڵدۆ لە ساڵی 2010 تاكو 2013 لە یانەی ڕیال مەدرید لە ژێر سەرکردایەتی مۆرینیۆ یاری کردوە، لە ساتەشدا رۆنالدۆ ئاستێکی بەرزی لەگەڵ ریاڵ مەدرید پێشکەش کردبوو.

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply