پێرێز بۆ هێنانی هێرشبەرێکی ناسراو کەرم بن زیمە دەفرۆشێت

یاریگا

وادیارە بە فیڕۆدانی 4 خاڵ لە دوو یاری یەک بەدوای یەکی لیگای ئیسپانیا لە نێو یاریگای (بیرنابیۆ) سەرۆکی یانەی ریاڵ مەدریدی نیگەران کردوە، بە پێی تازەترین هەواڵ پێرێز دەیەوێت کەریم بن زیمە بفرۆشێت، بۆ ئەوەی هیرشبەرێکی ئاست بەرز بکڕێت.

ڕۆژنامەی (دەیلی ستار)ی ئینگلیزی ئاماژەی کردوە کە (فلۆرۆنتینۆ پێرێز) سەرۆکی ڕیال مەدرید فرۆشتنی بن زیمەی لە بەنامە تازەکەی داناوە بۆ ئەوەی بتوانێت گرێبەست لەگەڵ ئەنتوان گریزمان یاریزانی ئاتلەتیکۆ مەدرید یان پاولۆ دیبالای هێرشبەری یۆڤێنتۆس واژۆ بکات، بە پێی رۆژنامەکە یانەی ئاڕسناڵ کە پێشتریش کاتێک بن زیمە لە یانەی لیۆن بووە داوای یاریزانە فەرنسییەکەیان کردوە، بۆیە ئێستاش هە بایەخ بە بن زیمە دەدەن گەر ڕیاڵ مەدرید مەبەستی فرۆشتنی هەبێت.

ئاشکرایە کە ئاستی بن زیمە لەماوەی ڕابردوودا دابەزینی بەچاوی پێوەدیارە، وێرای ئەوەش زێدان ڕاهێنەری ڕیال مەدرید یاریزانەکە لەسەر بەرژەوەندی ئاسنسیۆ و ئیسکۆ لە پێکهاتەی سەرەکی یاری پێ دەکات، هەروەها دژ بە فرۆشتنی یاریزانەکە دەوەستێت ئەوەش هاندەرانی یانەی شاهانەی تووڕە کردوە.

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply