هاندەرانی بارسێلۆنا لەیاری یۆڤێنتۆس دروشمی جیابوونەوە بەرز دەکەنەوە

یاریگا

دوێنێ لە یاریگای (کامب نو)هاندەرانی یانەی بارسێلۆنا لە کاتی یارییەکەی بەرانبەر یۆڤێنتۆس چەندین دروشمی سیاسییان لەسەر دیموکراتیەت و جیابوونەوە و دەوڵەتی سەربەخۆ بەرز کردەوە.

میدیاکانی جیهان باسی ئەو دوو لافیتە گەورەیەی نێو یاریگایان کرد کە هاندەرانی بارسا لە یاریگا لە کاتی یارییەکە بەرزیان کردەوە، لە یەکەمیان دەڵێت ئەوەیە (دیموکراتییەت) ئەوی دیکەش دەلێت (بەخێر بێن بۆ کۆماری کەتەلۆنیا)ئەوەش پەیامێکی ڕاستەوخۆیە بۆ حکومەتی ئیسپانیا بەوەی کە ئەوان سوورن لەسەر جیابوونەوە و پێکهێنانی دەوڵەتی سەربەخۆ، هەروەها ئاماژەیەکە بۆ ئەوەی کە بەدی هێنانی خەونەکانی کەتەلۆنیا زۆر نزیک بوەتەوە.

بەرزکردنەوەی دروشمی سیاسی لە نێو یاریگا، فیدڕاسیۆنی تۆپی پێی ئەوروپای خستە هەڵوێستێکی خراپەوە، لەبەر ئەوەی بەرزکردنەوەی دروشمی سیاسی لە نێو یاریگا قەدەغەیە و ڕەنگە ئەو تیپەی سەرپێچی بکات، ڕوبەڕووی سزای یوفا ببێتەوە.

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply