مۆرینیۆ وادەی دوورکەوتنەوەی پۆل پۆگبا لە یاریگاکان ڕادەگەیەنێت

یاریگا

 

دوای ئەوەی (پۆل پۆگبا)ی ناوەڕاستکاری یانەی مانچێستەر لە یارییەکەی دوێنێ شەو بەرانبەر بازلی سویسڕی تووشی پێکان هات، جۆزێ مۆرینیۆ لە لێدوانێکدا بۆ ڕۆژنامەنووسان جۆری پێکانەکە و وادەی دوور کەوتنەوەی پۆگبای ئاشکرا کرد.

لەم بارەیەوە مۆرینیۆ گوتی” پۆگبا بە هۆی کێشەیەک لە ماسوولکەکانی پشتەوەی ڕانی تووشی پێکان هاتووە، هەر چەندە لەگەڵ پزیشک قسەم نەکردوە بەڵام بەهۆی ئەزموونی زۆرم لەو جۆرە ڕووداوانە دەڵێم پۆگبا جگە لە یاری ئیڤرتۆن کە هەفتەی داهاتوو دەبیت بۆی هەیە بۆ چەند هەفتەیەک لە یاریگاکان دوور بکەوێتەوە، سپێشاڵ وان گوتیشی ئێمە لەدەست پێکانەکان ناگرین، ئێمە جگە لە پۆگبا نیمایا مانیچ و مەروان ڤیلانی و ئاندیڕ هێرێرا و (کاریک) مان هەیە و کارمان لێ ناکات.

ئاشکرایە کە پۆگبا لە خولەکی 18 ی یارییەکەی دوێنێ شەو تووشی پێکان هات و ڤیلایینی وەک شوێنگرەوە هاتە نێو یاریگاو توانی یەکەمین گۆڵی مان یۆنایتد لەو یارییە تۆمار بکات.

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply