10 یاریزان بۆ ڕکابەری کردن لەسەر خەڵاتی قاچی زێڕین دەستنیشان دەکرێن

یاریگا

لیستی باشترین 10 یاریزانی پاڵێوراو بۆ بردنەوەی تۆپی ئاڵتونی لە لایەن لیژنەی سەرپەرشتیاری خەڵاتەکە دەردەچێت و ئەنجامی کۆتاییش لە 7-11 ڕادەگەیەنرێت.

بە پێی میدیاکان کۆمپانیای World Champions Club لە میرنشینی مۆناکۆ سەرپەرشتی خەڵاتەکە دەکات، کە تێیدا 10 یاریزانی ئەستێرەی جیهان وەکو قۆناغی یەکەم دەستنیشان کراون بۆ ئەوەی دواتر یەکیان بە خاوەنی خەلاتی ڤاچی زێڕین هەڵبژێردرێت.

لیستی یاریزانەکان:
1- مێسی (بارسێلۆنا)
2- ڕۆنالدۆ (ڕیاڵ مەدرید)
3- کاسییاس (پۆرتۆ)
4- ڕامۆس (ڕیاڵ مەدرید)
5- نۆیەر (بایەڕن میونشین)
6- ئاریان رۆبن (بایەڕن میونشین)
7-تیاگۆ سیلفا( پاریس سان جیرمان)
8-لویس سوارێز(بارسێلۆنا)
9- یایا تۆرێ (مان سیتی)
10- ئاندریا پێرلۆ (نیویۆرک سیتی)

ئاشکرایە کە ئەو خەڵاتە هیچ پەیوەندییەکی بە خەڵاتی بالۆن دۆر نییە کە گۆڤاری فرانس فوتبۆڵ سەرپەرشتی دەکات، هەروەها هیچ پەیوەندییەکی بە خەڵاتەکانی فیفاش نییە کە ساڵانە باشترینەکانی تۆپی پێی جیهان دەستنیشان دەکات.

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply