ڕاهێنەری یۆڤێنتۆس باسی ئاستی مێسی و هیگوایین دەکات

یاریگا

دوای دۆڕاندنی یانەی یۆڤێنتۆس بە ئەنجامی 3-0 بەرانبەر یانەی بارسێلۆنا، ماکسیمیلیانۆ ئالیگری ڕاهێنەری یانە ئیتاڵییەکە باسی ئاستی مێسی هێرشبەری بارسا و هیگوایینی گۆڵکاری یانەکەی خۆی کرد.

لەم بارەیەوە ئالیگری دوای یارییەکە لە لێدوانێکدا بۆ ڕۆژنامەنووسان ستایشی ئاست بەرزی مێسی کرد و گوتی “ئەگەر بۆاشیی و پانتایی بە میسی بدەی ئەوا هەرگیز ناتوانیت ڕایبگریت یان بیوەستێنیت، بە پێچەوانەش ئەو یاریزانە تەنها بە کەمکردنەوەی پانتایی و بۆشاییەکان لە مەترسییەکانی کەم دەکرێتەوە، مێسی لەو یارییە 3 لێدانی ئاڕاستەی گۆڵ کردوە دوو لێدان گۆڵ بووە، ئەوی دیکەش بە ستوون گەڕاوەتەوە، ئێمە لە دوای گۆڵی یەکەم ناچار بووین بۆ قەرەبوو کردنەوە هێرش بەرین، بۆیە بۆشایی زۆر لە هێڵی بەرگری یانەکە دەرکەوت، یانەی بارسێلۆناش بارودۆخەکەی قۆزتەوە، ئێمە لە گێمی یەکەم باش یاریمان کرد، بەڵام لە گێمی دووەم، یاریزانان خۆیان بەدەستەوە دا.

سەبارەت بە هیگوایین، ئالیگری ناڕازیبوونی خۆی بەرانبەر بە گۆڵ تۆمار نەکردنی هیگوایین نەشاردەوە و گوتی ” پێویستە ئەو خاڵە چارەسەر بکات، پێویستە کار لەسەر چارەسەرکردنی ئەو بارودۆخە بکات، تا بەهۆی دوا کەوتنی لە گۆڵ تۆمار کردن، بارودۆخی خراپتر نەبێت و بتوانێت بە هێزەوە بگەڕێتەوە.

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply