پەیامنێری بین سپۆرت نهێنەیەکی سەیر لەسەر ئنێستا ئاشکرادەکات


یاریگا – دوای ئاستێکی بەرز و سەرنجڕاکێش یانەی بارسێلۆنا توانی لە یۆڤێنتۆس بباتەوە بەئەنجامی سێ گۆڵی بێ بەرامبەر .

دوابەدوای یاریەکە پەیامنێری بین سپۆرت ئەشرەف بن عەیاد چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ کاپتنی بارسا ئەندرێس ئەنجامدا و دوای تەواوبوونی چاوپێکەوتنەکە ڕایگەیاند کە مەحاڵە ئنێستا بۆندەکەی نوێ بکاتەوە لەگەڵ بارسا و ڕەنگە ئەمە دواین وەرزی بێت لە ئیسپانیا . بەڵام هەرگیز بۆند لە گەڵ یانەیەکی کیشوەری ئەوروپا مۆرناکات تەنیا بۆ ئەوەی ڕووبەڕووی بارسێلۆنا نەبێتەوە ئەمەش لەبەر خۆشەویستی بۆ یانە کەتەلۆنیەکە .

هەروەها وتی بەئەگەرێکی زۆر ڕەنگە هاوشێوەی چاڤی هیرناندز ئنیستا ڕووبکاتە قەتەر و لەگەڵ یانەیەکی ئەو وڵاتە گرێبەست واژۆبکات بۆ ماوەی چەند ساڵێک .

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply