مۆراتا نهێنی ئامۆژگارییەکەی بۆ پێرێز ئاشکرا دەکات

یاریگا

ئالفارۆ مۆراتا، ئەستێرەی پێشووی ریاڵ مەدرید و یاریزانی ئێستەی چێلسی لەندەنی ڕایگەیاند کە دوای رۆیشتنی لە یانەی ڕیاڵ مەدرید بۆ بلووز سەرۆکی یانەی شاهانەی لە کارێکی گرنگ ئاگادار کردوەتەوە بەڵام ئەوان گوێیان پێ نەداوە.

رۆژنامەی (دەیلی ستار)ی ئینگلیزی ئاشکرای کردوە کە مۆراتا دوای ئەوەی ڕیاڵ مەدرید بڕیاری فرۆشتنی بۆ چێڵسی دەرکرد و ڕەزامەندی پیشاندا (پێرێز)ی سەرۆکی ڕیاڵ مەدریدی لە مەترسی ئەو بڕیارە ئاگادار کردوەتەوە و پێی گوتوە کە ئەوە کار لە ئاستی ڕیاڵ مەدرید دەکات بە تایبەتی گەر گرێبەستی تازە نەکرێت، بەڵام ئەوان گوییان پێ نەدا و قسەکانیان فەرامۆش کرد.

لە ڕۆژنامەکەدا هاتوە کە هۆکاری سەرەکی ڕازیبوونی مۆراتا بە جێهێشتنی ڕیاڵ مەدرید بێ باکی و فەرامۆش کردنی یاریزانە ئیسپانییەکە بوو لە لایەن زێنەدین زێدانی راهێنەری ڕیال مەدرید کە هەمیشە ئەوی دەکردە قوربانی (کەریم بن زیمە)ی هاو نیشتمانی خۆی وێرای ئەوەی ژمارەکان لەبەرژەوەندی مۆراتا بوون.

ئاشکرایە کە لەو ساتە ڕیاڵ مەدرید بە دەست لاوازی هێڵی هێرشبردن دەنالێنێت، هەر بۆ ئەم مەبەستەش بڕیارە بۆ وادەی گواستنەوەی زستانە یانەکە گرێبەستی تازە لەگەڵ هێرشەبەرێکی ئاست بەرز واژۆ بکات.

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply