بوروسیا دۆرتمۆند لە تواناکانی یاریزانێکی بێ بەش دەبێت

Mark Bartra

Mark Bartra

یاریگا
مارک بارترا, بەرگریکاری ئیسپانی یانەی بوروسیا دۆرتمۆندی ئەڵمانیا بە ھۆی پێکانەوە ناتوانێت لە یەکەم یاری چامپیۆنزلیگ بەشداری بکات.

سەرچاوەکانی ئەڵمانیا بڵاوییان کردۆتەوە کە بەرگریکاری ئیسپانی بە ھۆی پێکانەوە ناتوانێت لە یاری شەوی داھاتووی بوروسیا دۆرتمۆند بەرامبەر تۆتێنھام لە یەکەم یاری ئەم وەرزەی چامپیۆنزلیگ بەشداری بکات, ھەربۆیە پیتەر بۆشی راھێنەری زەردەواڵەکان بۆ ئەم یارییە پشت بە تواناکانی عومەر تۆپراک دەبەستێت.

شەوی داھاتوو لە کۆمەڵەی حەوتەمی چامپیۆنز لیگ و لە یەکەم یاریدا کاتژمێر 21:45 بە کاتی ھەولێر ھەردوو یانە لە یاریگای وایت ھارلین لە بریتانیا رووبەرووی یەکتری دەبنەوە.

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply