نۆیە وەڵامی لیڤاندۆڤسکی دەداتەوە

Manuel Neuer

Manuel Neuer

یاریگا
مانوێل نۆیەر, گۆڵپارێزی ئەڵمانی یانەی بایرن میونشنی ئەم وڵاتە بە توندی وەڵامی رەخنەکانی رۆبێرت لیڤاندۆسڤکی ھێرشبەری پۆلەندی یانەکەی دەداتەوە.

دوای ئەوەی کە ھێرشبەری پۆلەندی لە چاوپێکەوتنێکی رۆژنامەوانیدا رەخنەی لە بەرپرسانی یانەکەیان گرت بە ھۆی نەگواستنەوەی یاریزانانی گەورە بۆ ریزەکانیان, لە وەڵامدا گۆڵپارێزی باڤارییەکان گوتی ” ئەوە کاری ھیچ یاریزانێک نیە کە رێنمایی بەرپرسانی یانە بکات لە ھیچ کارێکدا و ئەوانەی بەرپرسی یانەیەکی گەورەی وەک بایرنن باشتر دەزانن کارەکانیان چۆن بەرێوە دەبەن, ھەربۆیەش پێویستە لەسەر ئێمەی یاریزانان تەنھا بیر لە ئاستێکی باش بکەینەوە”.

رەخنەکانی لیڤا بەرپرسانی باڤاریشی توری کردووە و ھەربۆیە دەنگۆیەک ھەیە کە زستانی داھاتوو ئەو ھێرشبەرە ریزەکانی ئەو یانەیە جێبێڵێت.

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply