لە کۆریای باکوور تەواوی یارییەکانی مانچێستەر یونایتد دەگوازرێنەوە

Kim Jong-un

Kim Jong-un

یاریگا
بە ھۆی ئەوەی کە کیم جۆنگ ئۆنی سەرۆکی کۆریای باکوور یەکێکە لە ھاندەرەکانی مانچێستەر یونایتدی ئینگڵتەرا یارییەکانی ئەو یانەیە لەو وڵاتە ھەمیشە دەگوازرێنەوە.

رۆژنامەی ” SUN”ـی بریتانیا ئاشکرایکردووە, ئانتۆنیۆ راتزی سیناتۆری ئیتاڵی یەکێکە لەو کەسانەی کە پەیوەندییەکی باشی لەگەڵ سەرۆکی کۆریا ھەیە ھەربۆیە ئەو دەڵێت ” کیم جۆنگ زۆر حەزی لە یاری تۆپی پێیە و ھاندەری مانچێستەر یونایتدە و لەو کاتەش بۆمان ئاشکرا بوو کە ھاندەری ئەو یانەیە کاتێک راھێنەری شەیتانە سوورەکان لویس ڤان گالی ھۆلەندی و بارودۆخیان زۆر خراپ بوو و کیمیش زۆر نیگەرانی ئەم بابەتە بوو”.

رۆژنامەی بریتانیەکە ئەوەشی ئاشکرا کردووە سەرۆکی کۆریای باکوور کە بە گەنجە دیکتاتۆرەکە ناسراوە ھەمیشە سەیری پالەوانتیە گەورەکانی وەکو مۆندیال, یۆرۆ و چامپیۆنزلیگ دەکات.

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply