ئەمڕۆ 8 یاری یەکەمین گەڕی قۆناغی کۆمەڵەکانی چامپیۆنزلیگ بەڕێوە دەچێت

یاریگا

بڕیارە ئەمڕۆ سێشەممە 12-9-2017 یەکەمین گەڕی قۆناغی کۆمەلەکانی چامپیۆنزلیگ بە ئەنجامدانی 8 یاری گرنگ لە چەند گروپێک دەست پێ بکات.

لە میونشن یانەی بایەڕن میونشینی ئەڵمانی لە ئەرکێکی ئاساندا ڕووبەڕووی یانەی ئاندەرلختی بەلجیکی دەبێتەوە، لەم یارییە یاریزانانی بایەڕن بۆ ئاشتبوونەوە لەگەڵ هاندەرانی یانەکە پاش دۆڕاندنەکەی یاری هۆفنهایم، هەوڵی بەدەستهێنانی بردنەوەیەکی گەورە دەدەن، لە بەرانبەردا پێشبینی دەکرێت یانەی ئاندەرلخت هەوڵ دەدات چ خالێک یان بە کەمترین زیان لەو یارییە بێتە دەرەوە.

لە دووەمین یاریدا یانەی چێلسی لەندەنی لە یاریگای خۆی میوانداری یانەی کارەباخی ئازەربایجانی دەبێتەوە، لەو یارییە هەر چەند لەسەر کاغەز ئاسان دیارە، بەلام یانە ئازەرییەکە هێلی بەرگری بەهێزە و ڕەنگە بتوانێت هەندێک کێشە بۆ بلووز دروست بکات، چێلسی پاڵێوراوە بۆ بەدەست هێنانی 3 خالی یارییەکە.

لە گلاسکۆ، یانەی پاریس سان جیرمان بە هەموو ئەستێرەکانیەوە ڕووبەڕووی یانەی سیلتک دەبێتەوە، ئەم یارییە هەر چەندە پاریس بۆ بردنەوە پاڵێوراوە بەڵام سیلتک لە یاریگای خۆی ئاستی بەرز پێشکەش دەکات، بۆیە ڕەنگە یارییەکە بەو ئاسانییە نەبێت کە پێشبینی لێوە دەکرێت.

لە چوارەمین یاری ئەمشەو لە یاری لووتکە بارسێلۆنا ڕووبەڕووی یۆڤێنتۆس دەبێتەوە، بارسا دوای بردنەوەکانی لیگای ئیسپانیا بە وەرەیەکی بەرز دەچێتە نێو یاریگا و بۆ تۆڵەی پار ساڵ و 3 خالی یارییەکە دەجەنگێت، لە کاتێکدا یۆڤێنتۆس وێرای یاری نەکردنی چەند یاریزانێکی بەلام هەر یانەیەکی بەهێز هەژمار دەکرێت و دەتوانێت ڕکابەری یانە کەتەتۆنییەکە بکات.

لە پێنجەمین یاریدا، شەیتانە سوورەکان بە سەرپەرشتی مۆرینیۆ هەوڵ دەدات بەربەستی بازلی سویسڕی ببڕێت و یەکەمین 3 خاڵ بەدەست بهێنێت، لەبەرانبەردا بازل ئەم ساڵ ئاستی جێگیر نییە و لە خولی وڵاتەکەشی ئەنجامەکانی بە پێی پێوست نین و لە پێشەنگ دوورە.

لە کۆتاییدا جگە لەو 5 یارییە 3 یاری دیکەش هەن کە بەم شێوەیەی خوارەوەیە:
بێنفیکا – سیسکا مۆسکۆ
ڕۆما – ئاتلەتیکۆ مەدرید
ئۆلۆمبیاکۆس- سپۆرتینگ لیسەبۆنە

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply