ڕۆژنامەیەکی کەتەلۆنی پێکهاتەی هەردوو یانەی بارسێلۆنا و یۆڤێنتۆس بڵاودەکاتەوە

یاریگا

بڕیارە سەعات 9.45 ئەمشەو لە دەستپێکی یارییەکانی قۆناغی کۆمەڵەکانی چامپیۆنزلیگ یانەی بارسێلۆنا لەسەر یاریگای خۆی لە کامپ نو میوانداری یۆڤێنتۆسی ئیتالی بکات.

ڕۆژنامەی (سپۆرت)ی کەتەلۆنی لەم بارەیەوە پیکهاتەی پیشبینیکراوی هەردوو یانەکەی بڵاوکردوەتەوە، کە تێیدا دەردەکەوێت بارسا بە باشترین پێکهاتیە یاری دەکات و بۆ یەکەمین جار عوسمان دیمبلی شان بەشانی سوارێز و میسی لە هێڵی هێرشبردن وەک یاریزانی سەرەکی یاری دەکات، لە کاتێکدا ماندزۆکیچ لە یۆڤی بە هۆی پێکانەوە لە پێکهاتەی یانەکەی نابینرێت.

ئەوەی خوارەوە پێکهاتەی بارسێلۆنایە:
گۆڵپارێز: تێر شتیگن
بەرگریکاران: پیکێ ، ئۆمتیتی، ڕۆبێرتۆ ، جۆردی ئالبا
ناوەڕاست: بۆسکێتس، ئینێستا، ڕاکیتیچ
هێرشبردن: عوسمان دیمبلی ، مێسی ، سوارێز

پێکهاتەی پێشبینی کراوی یۆڤێنتۆس :

گۆڵپارێز: بۆفۆن
بەرگریکاران: بیناتیا ، بارزالی ، ڕۆگانی ، ساندرۆ
ناوەراست : ماتویدی ، کۆستا، بیانیچ ، ستۆراو
هێرشبردن: هیگوایین، دیبالا

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply