ڕاهێنەری یۆڤێنتۆس باسی قورسی یارییەکەی بارسێلۆنا دەکات

یاریگا

بەر لە یاری لوتکەی ئەمشەوی چامپیۆنزلیگ نێوان یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی و یۆڤێنتۆسی ئیتاڵی، ماسیمیلیانۆ ئالیگری ڕاهێنەری یانە ئیتاڵییەکە باسی قورسی یارییەکەی کرد و دوو یانەی وەک ڕکابەری سەرەکی بۆ بردنەوەی جامەکە دیاری کرد.

لەم ڕووەوە ئالێگری، بە رۆژنامەنوسانی گوت” کە ئەوان لەو یارییە بۆ بردنەوە یاری دەکەن نەک بۆ یەکسانبوون، هەروەها گوتیشی ڕێزی زۆر لە بارسێلۆنا دەگرین، ئەوان لە دوو یاری ڕابردوو نەیانتوانی گۆڵ تۆمار بکەن، بەڵام بۆ ئەمڕۆ قورس دەبێت جارێکی دیکەش گۆڵمان بە خاوێنی بهێڵێنەوە، بەڵام دەبێت ئەمڕۆ گۆڵ تۆمار بکەین، لە ڕاستیدا یانەکەمان کاتی زیاتری دەوێت تا بە تەواوی ئاستی جێگیر بێت وبۆ لوتکە سەرکەوێت.

لە درێژەی قسەکانیدا ڕاهێنەری یۆڤی گوتی “ستایشی ئینێستای ناوەرساتکاری بارسێلۆنای کرد و گوتی ئەو تا ئێستاش گەوهەرێکە بۆ خۆی بینینی ئەو یاریزانە لە نێو یاریگا چێژ بە هەموو عاشقێکی تۆپی پێ دەبەخشێت.

دەربارەی داهاتووی تۆپی پێش ئالیگری دەڵێت نییمار و دیبالا دوای ماوەیەکی کورت ڕکابەری توند دەکەن و دەبنە باشترینی جیهان ئەوان توانای یەکلایی کردنەوەی ئەنجامەکانیان هەیە.

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply